یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گیانی لەدەستدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i379785-یەکەم_تووشبووی_کۆرۆنا_لە_کوردستانی_سووریا_گیانی_لەدەستدا
ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی گیان لە دەستدانی یەکەم کەسی تووشبووی کۆرۆنا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا ده کات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2020 13:34 Asia/Tehran
  • یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە کوردستانی سووریا گیانی لەدەستدا

ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان باسی گیان لە دەستدانی یەکەم کەسی تووشبووی کۆرۆنا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا ده کات.

بە پێی  راپۆرتی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: یەکەم قوربانی بە هۆی کۆرۆناوە لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا تۆمار کرا و ئەم نەخۆشە ٥۳ ساڵ تەمەنی بووە و لە  رێکەوتی دووی ئاڤریل کۆچی دوایی کردووە.

نووسینگەی هاوئاهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وتوویە یەکێک لە خزمانی ئەم کەسەش بە هۆی تووشبوون بەم ڤایرۆسە ئێستا لە نەخۆشخانە دایە.

مانگی سوور و بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەریی کوردانی سووریا درەنگ ڕاگەیاندنی ئەم بابەتەیان ئیدانە کرد و ئەوەیان بە مەترسیەک بۆ بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان زانی و لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانیان وەکوو بەرپرسی تەشەنەسەندنی ئەم ڤایرۆسە لەم ناوچە ناساند.