ئەمریکا سەربازی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی دیرەزور کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381128-ئەمریکا_سەربازی_ڕەوانەی_کێڵگە_نەوتییەکانی_دیرەزور_کرد
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا باسی ڕەوانەکرانی کەتیبەیەکی سەربازی ئەمریکی پێکهاتوو لە ٣٠٠ هێزی سەربازی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی جەرات لە دیرەزوری سووریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2020 13:22 Asia/Tehran
  • ئەمریکا سەربازی ڕەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی دیرەزور کرد

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا باسی ڕەوانەکرانی کەتیبەیەکی سەربازی ئەمریکی پێکهاتوو لە ٣٠٠ هێزی سەربازی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی جەرات لە دیرەزوری سووریای کرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاودێری مافی مرۆڤی سووریا کە حەوتەی پێشوو دامەزرانی بنەکەیەکی سەربازیی لە دیرەزوری ئەو وڵاتە لە لایەن ئەمریکاوە ڕاگەیاندبوو، لە ڕاپۆرتێکی نوێدا لە ڕەوانەکرانی هێزی سەربازیی ئەمریکا بۆ ناوچە نەوتییەکانی ئەو پارێزگایە لە پێناو توکمەکردنی یەکە ئەمریکییەکان هەواڵی دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مافی مرۆڤی سووریا، پاش بڵاوبوونەوەی ھەواڵ لە چالاکیی دووبارەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەند ناوچەی سووریا، ئەمریکا پەرەی داوە بە چالاکی سەربازیی لەو وڵاتەدا.