سووریا: بایکۆتەکانی ئەمریکا لە جەنگەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا تیرۆرزیزمی پزیشکییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381147-سووریا_بایکۆتەکانی_ئەمریکا_لە_جەنگەی_تەشەنای_ڤایرۆسی_کۆرۆنا_تیرۆرزیزمی_پزیشکییە
باڵوێزی سووریا لە ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە بە توندی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی لە جەنگەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا دایە بەر ڕەخنەو وەک «تیرۆریزمی پزیشکی» باسی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 18, 2020 22:57 Asia/Tehran
  • سووریا: بایکۆتەکانی ئەمریکا لە جەنگەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا تیرۆرزیزمی پزیشکییە

باڵوێزی سووریا لە ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە بە توندی بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی وڵاتەکەی لە جەنگەی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا دایە بەر ڕەخنەو وەک «تیرۆریزمی پزیشکی» باسی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «ڕیاز حەداد» لە کۆبوونەوەیەکی ڤیدیۆیی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا دژی سووریا نایاسایی و بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکانە، وتیشی: ئەم بایکۆتانە ڕێگرن لە بەردەم بەرنگار بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

باڵوێزی سووریا لە ڕووسیا  بە دەربڕینی ئەمەی کە سووریا بۆ خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستی بە داوودەرمان و کەرەستەی پزیشکییە، داوای لە ڕێکخراوەی تەندروستیی جیھانی کرد کە نەیارەتیی خۆی لە ھەمبەر بایکۆتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەر ببڕێت.

لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە دوابەدوای تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھان، کاربەدەستانی نێونەتەوەیی و کۆمەڵێک لە وڵاتان خوازیاری ھەڵوەشانەوەی بایکۆتە یەک لایەنەو نایاساییەکانی ئەمریکا بوونە، کەچی  دەوڵەتی ڤاشێنگتۆن بە سەرۆکایەتیی داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ھەتا ئێستا دژی ئەم داخوازییانە وەستاوە.