رێگای نێودەوڵەتی M4 لە نێوان ناوچە کوردیەکانی باکووری سوریا کرایەوە
دوای ئەوەی رێککەوتن لەنێوان حکومەتی سوریا و هەسەدەدا لەسەر ئەو ناوچانە کرا ،ئەمڕۆ ٢٥ ی ئایار رێگای سەرەکی لەنێوان ناوچە کوردیەکانی باکووری سوریا کوردستان کرایەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە هێزەکانی رووسیا رێگای M4 یان کردەوە کە لە ٩ ی تشرینی دووەمی ساڵی پارەوە بەهۆی هێرشی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی بۆسەر باکوری سوریا داخرابوو، بڕیاریشە رۆژانە چوار کاروانی مەدەنی بەو رێگایەدا لە نێوان عەین عیسی و تەل تەمردا هاتوچۆ بکەن.
پێش کردنەوەی رێگاکە هاوڵاتیان لە ڕێگای " ئەبیەزەوە " هاتوچۆیان دەکرد کە ٩ کاتژمێری دەخایاند.
بڕیارە لەسەر رێگاکە پێنج خاڵی پشکنین لەنێوان عەین عیساو تەل تەمەر بکرێتەوە بەبێ دانانی هیچ خاڵێکی پشکنین، کە هەریەکەیان ١ کم لەیەکەوە دوورن و هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سوریای تیایدا جێگیر دەبن.
ئەم رێککەوتنە بە سەرپەرشتی رووسەکان و بەبەشداری هەسەدەو هێزەکانی حکومەتی سوریا ئەنجام درا.