رێگای نێودەوڵەتی M4 لە نێوان ناوچە کوردیەکانی باکووری سوریا کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i381437-رێگای_نێودەوڵەتی_m4_لە_نێوان_ناوچە_کوردیەکانی_باکووری_سوریا_کرایەوە
دوای ئەوەی رێککەوتن لەنێوان حکومەتی سوریا و هەسەدەدا لەسەر ئەو ناوچانە کرا ،ئەمڕۆ ٢٥ ی ئایار رێگای سەرەکی لەنێوان ناوچە کوردیەکانی باکووری سوریا کوردستان کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2020 17:20 Asia/Tehran
  • رێگای نێودەوڵەتی M4 لە نێوان ناوچە کوردیەکانی  باکووری سوریا کرایەوە

دوای ئەوەی رێککەوتن لەنێوان حکومەتی سوریا و هەسەدەدا لەسەر ئەو ناوچانە کرا ،ئەمڕۆ ٢٥ ی ئایار رێگای سەرەکی لەنێوان ناوچە کوردیەکانی باکووری سوریا کوردستان کرایەوە.

 

 ئەمڕۆ دوو شەممە هێزەکانی رووسیا رێگای M4 یان کردەوە کە لە ٩ ی تشرینی دووەمی ساڵی پارەوە بەهۆی هێرشی تورکیاو هاوپەیمانە ئیسلامییەکانی بۆسەر باکوری سوریا داخرابوو، بڕیاریشە رۆژانە چوار کاروانی مەدەنی بەو رێگایەدا لە نێوان عەین عیسی و تەل تەمردا هاتوچۆ بکەن.

 پێش کردنەوەی رێگاکە هاوڵاتیان لە ڕێگای " ئەبیەزەوە " هاتوچۆیان دەکرد کە ٩ کاتژمێری دەخایاند.

بڕیارە لەسەر رێگاکە پێنج خاڵی پشکنین لەنێوان عەین عیساو تەل تەمەر بکرێتەوە بەبێ دانانی هیچ خاڵێکی پشکنین،  کە هەریەکەیان ١ کم لەیەکەوە دوورن و هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەتی سوریای تیایدا جێگیر دەبن.

 

ئەم رێککەوتنە بە سەرپەرشتی رووسەکان و بەبەشداری هەسەدەو هێزەکانی حکومەتی سوریا ئەنجام درا.