حوزه‌یران 04, 2020 13:48 Asia/Tehran
  • لەنێو برانی مەتەرێزەکانی تیرۆریستانی داعش لە «حەما»ی سووریا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سووریا بنکەو مەتەرێزی تیرۆریستانی داعشیان لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەما» کردە ئامانج.

ئەم ھەڵمەتانەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە دەڤەرەکانی ناوچەی «سەھلولغاب» لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای «حەما» لە ڕۆژئاوای سووریا ئەنجامی گرت بووە ھۆی لەنێوچوونی بنکەومەتەرێزی تیرۆریستانی داعش و کوژران و بریندار بوونی کۆمەڵێکیان.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە، تیرۆریستانی داعش بڕێک لە بیرەنەوتەکانی ناوچەی «ئەلتەنەک» ھەڵکەوتوو لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزور» لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان سووتاند.

تیرۆریستانی داعش ھەروەھا کارگێڕانی ئەم ھەرێمە نەوتییەیان خستە بەر زەبروزەنگ و خاوەن سەرمایەکانیشیان ناچار کرد باجیان بدەنێ.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەم ناوچە خاوەن نەوتانەی سووریا لەژێر ڕکێفی ھێزەکانی ھاوپەیمان بە سەرکردایەتیی ئەمریکاو شەڕڤانانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات دایە.

ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی بە لیانووی خەباتی دژی تاقمە تیرۆریستییەکان بە شێوەی نایاسایی و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەوڵەتی دیمەشق لە سووریادا ھێزەکانیان مۆڵ داوەو دەوڵەتی سووریاش گەلێک جار جەختی لەوە کردووەتەوە کە ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە سووریا بە واتای داگیرکارییە.

سەرپەیڤ