حوزه‌یران 04, 2020 23:02 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری حەسەکەی سووریا دژی (ھەسەدە)ی ھاوپەیمانی ئەمریکا

جەماوەری پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی«سانا» جەماوەری شاری «ئەلشەدادی» ھەڵکەوتوو لە باشووری پارێزگای «حەسەکە» ڕۆژی پێنج شەممە ڕژانەنێو شەقام و بازاڕەوەو بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بشێوی، مرۆڤ ڕفاندن، قەڵاچۆ، و شاردنەوەی کەل و پەل و کردەوەی ملھوڕانەی ھێرەکانی سووریای دیموکرات لەم ناوچانەدا دروشمیان ھەڵدا.

بە قسەی سەرچاوەکانی سووریا، ئەمریکا لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە کەرەستەوتفاقی زیاتری ڕەوانەی گردوپەڕی بیرەنەوتەکان لە پارێزگای حەسەکە کردووەو بە وەڕێ خستنی خولی مەشق پێکردن و ڕاھێنانی سەربازی بۆ ھێزەکانی سووریای دیموکرات، وەریاندەگرێت.

ھەواڵێکی دیکە ئەمەیە کە ھێزەکانی ڕووسیا لە گردوپەڕی شاری مالکییە ھەڵکەوتوو لە پارێزگای حەسەکە بنکەیەکی سەربازیی پێک ھێناوە.

ھەر لەم کاتەدا سەرچاوە میدیاییەکان باسی تەقینەوەی بۆمبایەکیان کردووە لە باکووری سووریا لە سەر ڕێگای گەشتییەکی ھاوبەشی تورکیاو ڕووسیا لە گەورەڕێی نێونەتەوەیی «ئێم_٤». ھێشتا لە بارەی زیانە شیمانەییەکانی ئەم تەقینەوەیە ھیچ ڕاپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

سەرپەیڤ