بەرپەرچدانەوەی پەلاماری تیرۆریستان بۆسەر ناوچە باکووریەکانی سوریا
حوزهیران 08, 2020 20:57 Asia/Tehran
ئەرتەشی سوریە بەرپەرچی پەلاماری تیرۆریستانی سەر بە ئەلقاعیدە بۆسەر ناوچەکانی باکوور و باکووری رۆژاوای ئەم وڵاتەی دایەوە .
بە پێی راپۆرتی رۆژنامەی ئەلوەتەن چاپی سوریا ، ئەرتەشی سوریا ئەمڕۆ دوشەممە بە ئەنجامدانی ھەڵمەتی ھاواھەنگی ئاسمانیی و زەوینیی بە دژی شوێنی تیرۆریستانی سەر بە ئەلقاعیدە ، رێگای گرت لە دزەکردنی ئەوان بۆ گردوپەڕی پارێزگەی حەما ، باکووری رۆژاوا و پارێزگەی ئیدلبی باکووری ئەم وڵاتە .
تاقمە تیرۆریستیەکان ئەگەرچی ھیچ ناوچەیەکیان لە سوریا لە دەستدا نەماوە ، بەڵام بەینابەین پەلامار دەکەنەسەر ناوچە گرنگەکانی سوریا کە ئەم پەلامارانەش پوچەڵ دەکرێنەوە .