حوزه‌یران 30, 2020 19:39 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لوتکەیی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە سبەینێ بە میواندارەتیی ئێران بەڕێوە دەچێت

کۆبوونەوەی لوتکەیی سەرکردەکانی ڕەوتی ئاستانە سبەینێ چوارشەممە بە شێوەی ڤیدیۆکۆنفرانس و بە میواندارەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە دەچێت.

«عەلیڕەزا موعیززی» یاریدەری پەیوەندی و زانیاری گەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لەم دانیشتنە سێ قۆڵییە مەجازییەدا، دوای لێدوانی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا بەیاننامەی کۆبوونەوەی لوتکەیی ڕەوتی ئاستانە بڵاو دەبێتەوە.

سێ وڵاتی گەرەنتی دەری ئاشتیی ئاستانە لەم دانیشتنە مەجازییەدا لە بارەی ڕێگاکانی دامەزراندن و ھێزمەند کردنی ئاشتیی پاوەجێ لە سووریادا بیروڕا دەگۆڕنەوە.

دانوستانی ئاستانە لە ژانویەی ٢٠١٧ لە سەر دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە ھاوکاریی ڕووسیاو تورکیا و بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریادا دەستی پێ کراوە.