ته‌مووز 02, 2020 10:55 Asia/Tehran
  • پوتین: ڕەوتی ئاستانە یارمەتیی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشتی سووریا دەدات

سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێی داگرت: کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکانی «ڕەوتی ئاستانە» توندوتیژی لە سووریا کەم دەکاتەوەو یارمەتیی ئاسایی بوونەوەی ڕەوشتی ئەم وڵاتە دەدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی مەجازیی سێ قۆڵیی نێوان سەرۆک کۆمارانی ئێران و ڕووسیاو تورکیا سەبارەت بە سووریا ناسراو بە ڕەوتی ئاستانە، وتی: لە ڕێگای ئەم دانیشتنە سێ قۆڵییەوە دەتوانین ھەنگاوگەلێکی گرینگتر لە ئاراستەی ئاسایی کردنەوەی ھەل و مەرجی سووریا ھەڵگرین.

پوتین وێڕای ستایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕێکخستن و پێکھێنانی دانیشتنەکە بە شێوەی مەجازی، وتیشی: لە گەڵ بۆچوونەکەی ڕێزدار ڕۆحانی دام لە بارەی بەردەوام کرانی ھاوکاری لە سووریادا.

پوتین لە بارەی ھاوکاری لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە ناوچەی ئیدلەبی سووریاش وتی: ھێشتا ئامانجگەلێکی زۆر مسۆگەر نەکراون، بەڵام ھەر ئەو ھەنگاوانەش کە ھەڵگیراون ئەنجامی پێویستیان لێ دەکەوێتەوە، بۆ وێتە بە چەسپێندرانی ئاگربڕ ڕەوشتی ئیدلەب ھێورتر بووەتەوە. دیارە ھاوکارییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیاو تورکیا لە چوارچێوەی ڕەوتی ئاستانە سووریا جێگیرتر دەکات.

سەرپەیڤ