ته‌مووز 08, 2020 19:21 Asia/Tehran
  • واژۆکرانی ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی سەربازی و ئاسایشتیی ئێران و سووریا

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و جێگری سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرەڤانیی سووریا ڕێککەوتننامەی ھاوکاریی ھەمەلایەنەیان لە بوارەکانی سەربازی و بەرەڤانی و ئاسایشتی واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕێککەوتننامەی تۆکمەو تەواوی ھاوکاریی سەربازی، ڕۆژی چوارشەممە لە کۆتایی وتووێژی سەرداری سەرلەشکر «موحەممەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژەنراڵ «عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب» جێگری سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان و وەزیری بەرەڤانیی سووریا لە دیمەشق  واژۆ کرا.

ھەردووک لا ئەم ڕێککەوتنەیان بە مەبەستی ھێزمەند کردنی ھاوکارییە سەربازی و تەکنیکییەکان لە بواری جۆربەجۆری چالاکیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران و سووریاو ھەروەھا یەردەوامیی ڕێکخستنی نێوان ھەردووک لا بۆ بەرنگار بوونەوەی گرفت و مەترسییە جۆربەجۆرەکانی بەردەم واژۆکرد.

سەرلەشکر باقری لە ڕێ و ڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەدا ڕایگەیاند: ئێران سیستێمی بەرگریی ئاسمانی و موشەکیی سووریا لە چوارچێوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ھەردووک وڵات بەھێز دەکات.

سەرۆکانی شاندە باڵا سەربازییەکانی ئێران و سووریا لە کۆتایی دیدارودانوستانەکانیان جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە دەرەنجامی ساڵانێکی دوورودرێژی ھاواھەنگی و ھاوکاریی سەربازی و ئاسایشتی و تەکنیکییە لە بواری جۆربەجۆردا.

سەرپەیڤ