ته‌مووز 22, 2020 12:28 Asia/Tehran
  • سووریا: سەندنەوەی جۆلانی داگیرکراو ئەوبەرایەتیی دیمەشقە

نوێنەری ھەمیشەیی سووریا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە جۆلانی داگیرکراو بەشێکی دانەبڕاوەی خاکی سووریایە، سەندنەوەی ئەم شوێنەی بە ئەوبەرایەتیی دیمەشق زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سووریا (سانا)، بەشار جەعفەری ڕۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت دا سەبارەت بە ڕەوشتی ڕۆژئاوای ئاسیا، وتی : سەندنەوەی جۆلانی داگیرکراو بە پێوانی تەواوی ئەو ڕێگایانەی کە یاسای نێونەتەوەیی دەستەبەری کردووە، وەک ئەوبەرایەتییەکی سیاسەتی سووریا دەمێنێتەوە.

ناوبراو وتیشی: ڕژێمی زایونی لە ٥٣ ساڵ لەمەوپێشەوە  وێڕای پێشێل کردنی ئاشکرای یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و سەدان بڕیارنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان، بەردەوامە لە سەر داگیرکردنی سەرزەوییە عەرەبییەکان لەوانە جۆلانی سووریا.

بەشار جەعفەری وتیشی: ئەم ڕژێمە ھەروا بەردەوامیشە لەسەر یاسابەزاندنی بەردەوام و گەڵاڵە بۆکراوی دژی مافی مرۆڤ و دڕندەکاریی جەنگی لەوانە کوچ پێکردنی زۆرەملێی دانیشتووانی ناوچە داگیرکراوەکان، کاول کردنی ماڵەکانیان و دەست گرتن بەسەر ئەم سەرزەوینانەو تاڵان و بڕۆی سەرچاوە سروشتییەکان و گەمارۆی شارو لەنێوبردنی بەروبووی کشت و کاڵی.

ناوبراو داکۆکیی ئەمریکا لە ڕژێمی داگیرکەری زایونی و گەڵاڵەکانی پاوانخوازانەو شارۆچکە چێکردنەکانی ئەم ڕژێمە و ڕاگەیاندنی قودسی داگیرکراو وەک پێتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئەم شارەو دابڕکردنی کەرتی ڕۆژئاوای شەرمەزار کرد.

سەرپەیڤ