ڕاگەیەندرانی کاتی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384213-ڕاگەیەندرانی_کاتی_بەڕێوە_چوونی_کۆبوونەوەی_لێژنەی_یاسای_بنەڕەتیی_سووریا
نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، کاتی دەست پێ بوونەوەی لێژنەی تاوتوێ کرانی یاسای بنەڕەتیی سووریای ڕاگەیاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 24, 2020 12:29 Asia/Tehran
  • ڕاگەیەندرانی کاتی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا

نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا، کاتی دەست پێ بوونەوەی لێژنەی تاوتوێ کرانی یاسای بنەڕەتیی سووریای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس «گییەر پێدرسین» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری سووریا ٢٤ی ئوتی وەک کاتی دەست پێ بوونەوەی لێژنەی تاوتوێ کرانی یاسای بنەڕەتیی سووریا ڕاگەیاند.

بۆچوونی پێکھاتنی لێزنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا بۆ یەکەم جار لە کۆبوونەوەی «کۆنگرەی دانوستانی نیشتیمانیی سووریا» باسەکەی ھاتە ئاراوە.

«کۆنگرەی دانوستانی نیشتیمانیی سووریا» ڕۆژانی ٢٩و٣٠ی ژانویەی ٢٠١٨ لە شاری سوچیی ڕووسیا بەرپا کرا.

پیدرسۆن ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە کاریگەریی و شوێنھاتەکانی بایکۆتە یەکلایەنەکەی ئەمریکا لە سەر گوزەران و تەندروستیی گەلی سووریا وتیشی: سوورییەکان لە بەر سۆنامیی داڕمانی ئابووری توشی کێشە ھاتوون و بەرەوڕووی دابەزینی نرخی دراڤی نیشتیمانی، گرانی و پەرەسەندنی مام ناوەندیی ناھێمنیی خۆراک و بژیون.

ناوبراو وتووسیەتی: بایکۆتەکانی یەک لایەنەی سەر سووریا توانایی ئەم وڵاتە بۆ دەست ڕاگەیاندن بە خۆراک و کەرەستەی پاکپارێزیشی بەرتەسک کردووەتەوە.