میلیشیاکانی سوریا دەستبەسەر خوێندنگەکانی دێرەزوردا دەگرن
تهمووز 26, 2020 03:08 Asia/Tehran
خوێندنەگەکانی شاری دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن ژمارەیەک میلیشیاوە دەستیبەسەردا دەگیرێت و دەکرێت بە مۆڵگەی سەربازی.
بە گوێرەی ماڵپەڕی دێرەزوور 24، دانیشتوانی شارۆچکە و گوندەکانی دێرەزور بەدەست نەبونی خوێندنگەوە دەناڵێنن، ئەوەش دوای ئەوەی میلیشیا و گروپە چەکدارەکان دەستیان بەسەر خوێندنگەکانی ئەو ناوچانەدا گرتوە.
حکومەتی سوریاش ناتوانیت رێگری لە میلیشیاکان بکات.
سەرەڕای سکاڵا و داواکاری دانیشتوانی ئەو ناوچانەش هیچ لایەنێک بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەچوە، حکومەتی سوریاش ناتاوانیت رێگری لە میلیشیاکان بکات.
ئاماژە بەوەشدراوە، چەکدارانی ئەو گروپە میلیشیایانە رێگە بە دانیشتوانی ناوچەکان نادەن نزیک خوێندنگەکان بکەونەوە و بە تەواوی کردویانن بە مۆڵگە و بنکەی سەربازی.
سەرپەیڤ