ته‌مووز 27, 2020 07:31 Asia/Tehran
  • ئەمریکا گەورەترین بنکەی ئاسمانی_زەوینی لە سووریا دادەنێ

ئەمریکا پرۆژەی دروست کردنی گەورەترین و ستراتێژیکترین بنکەی ئاسمانی_زەوینی خۆی لە سووریا دەست پێکرد.

 

بە پێی  راپۆرتی کوردپرێس ،  سیاسەتوانێکی کوردی سوریا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت ،  بە باس‌نیوزی وت: ئەمریکا لە ناوچەی شەدادی پارێزگای حەسەکە پرۆژەیەکی گەورە ئەنجام ئەدات .

ئەوەشی وتووە کە بە مەبەستی بنیات‌ نانی گەورەترین بنکەی خۆی لە سووریا زەوینێکی لە شێخ عەلی حەمەد ئەلئەسەد یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی ئەو ناوچەیە کڕیوە و بەدوای کڕینی زەوین لە دەوروبەر و پەراوێزی ئەو ناوچەیە.

شەدادی بەهۆی بوونی لە ناوەندی حەسەکە و دەیروزوور وەکوو ناوچەیەکی ستراتژیک لە باکووری سووریا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ