ته‌مووز 30, 2020 15:00 Asia/Tehran
  • قۆڵبەستکرانی دوو سیخوڕی سەربە ئەمریکا لە سووریا

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا باسی قۆڵبەستکرانی دوو سیخوڕی سەربە ئەمریکای کرد لە لایەن ھێزەکانی ئەم وڵاتەوە.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە وای بڵاو کردەوە کە، دوو سیخوڕی سەر بە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی «مەغاویر سەورە» و لەژێر فەرمانی ئەمریکا بە ھۆی ھێزەکانی سووریا لە باشووری شاری «قەریتین»ی ڕۆژھەڵاتی «حومس»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا قۆڵبەست کراون.

ھەردووک سیخوڕە قۆڵبەستکراوەکە دانیان بەوەدا ناوە کە لە بنکەی «تەنەف»ی ئەمریکادا مەشقیان پێ کراوەو دوای گەییشتنیان بە شاری «قەریتین» دەستیان کردووە بە ھەڵگرتنی وێنە لە شوێنی مۆڵ درانی سوپای سووریاو دامەزراوە ئابوورییەکانی ئەم شارە.

سوپای سووریا پێشتریش ژمارەیەک تیرۆریستی سەربە ئەمریکای قۆڵبەست کرد بوو.

سەرپەیڤ