هەسەدە سەرکۆنەی توندی گەمارۆدرانی گەڕەکەکانی حەڵەبی کرد
کانونی دوھەم 06, 2026 21:39 Asia/Tehran
ئەمڕۆ هەسەد لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو هێرشانەی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە جولانی کرانە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب ڕایگەیاند:
ئەم ڕەفتارە نابەرپرسانەیە تەنها دەبێتە هۆی پەرتەوازەکردنی هێزە نیشتمانییەکانی سوریا، و بە ڕونی دەری دەخات کە حکومەت جیدی نییە لەو هەوڵانەی کە بانگەشەی بۆ دەکات بۆ یەکخستنی گەلی سوریا و بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراتیک کە هەمو هاوڵاتیان تێیدا لە ماف و ئەرکەکاندا یەکسان بن بەبێ جیاکاری و پەراوێزخستن.