ئاب 02, 2020 22:36 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی دیمشق بە ڕێککەوتنی کورد و ئەمریکا له سەر پرسی نەوت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هێزەکانی دیمۆکراتی کوردی سووریا لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئامانج لە ئەو ڕێککەوتنە، دزینی نەوتی سووریایە.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی  دەنگوباسی فەرمیی سوریا ( سانا)، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ڕێککەوتی ئەم دواییەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی کوردی سووریا(هەسەدە) لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی کاردانەوەی نیشان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەو بارەوە جەختی کردەوە: ئامانجی سەرەکی و بنەڕەتی لە ڕێککەوتنە دزینی نەوتی سووریایە.

سەرچاوەکە گوتیشی : ئێمە ئەو رێککەوتنە کە لە ژێر چاوەدێری و پاڵپشتی حکومەتی ئەمریکا واژۆ کراوە، بە توندی ئیدانە دەکەین.

ئەم دواییە یەکێک لە سێناتۆرە کۆماری خوازەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێزەکانی هەسەدە ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆ کردووە.

ئەو سێناتۆرە کۆماری خوازە وتبووی کە ئامانج لە واژۆی ئەو ڕێککەوتنە، نۆژەن کردنەوەی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریایە.

کاردانەوەی دیمشق بە ڕێککەوتنی کورد و ئەمریکا له سەر پرسی نەوت

وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی هێزەکانی دیمۆکراتی کوردی سووریا لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئامانج لە ئەو ڕێککەوتنە، دزینی نەوتی سووریایە.

 

سەرپەیڤ