کوژرانی دوو منداڵ بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گرێ سپی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384616-کوژرانی_دوو_منداڵ_بە_هۆی_تەقینەوەی_بۆمب_لە_گرێ_سپی
بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گوندی خەفیە هەڵکەوتوو لە گرێ سپی دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 03, 2020 11:16 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو منداڵ بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گرێ سپی

بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە گوندی خەفیە هەڵکەوتوو لە گرێ سپی دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمب لە گوندی خەفیەی گرێ سپی سوریا ، دوو منداڵ گیانیان لە دەستدا .

 وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا لە سەر توویتەری خۆی بە ئاماژە بەم بۆمب نانەوە نووسی : بۆمبێک لەسەر رێگای گوندیەکانی ئاوایی خەفیە دانرابوو کە بە هۆی تەقینەوەی بۆبمبەکە،  دو منداڵ گیاینان لە دەستدا .

 پێویستە بگوترێ لە دوو حەوتەی رابردوودا بۆمب نانەوەی جیاجیا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی تورکیا و ئەرتەشی بە ناوی ئازادی سوریا لە ناوچە کوردنشینەکانی سوریا روویداوە کە تا ئێسا کەس بەرپرسایەتی هیچ کام لەو تەقینەوانەی نەگرتووەتە ئەستۆ .