ڕفێندرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دێرۆزووری سووریا لە لایەن «ھەسەدە»وە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i385030-ڕفێندرانی_ژمارەیەکی_زۆری_خەڵکی_دێرۆزووری_سووریا_لە_لایەن_ھەسەدە_وە
ھێزە کوردەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا کۆمەڵێکی زۆر خەڵکی سڤیلیان لە گردوپەڕی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕفاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2020 14:52 Asia/Tehran
  • ڕفێندرانی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی دێرۆزووری سووریا لە لایەن «ھەسەدە»وە

ھێزە کوردەکانی ھاوپەیمانی ئەمریکا لە سووریا کۆمەڵێکی زۆر خەڵکی سڤیلیان لە گردوپەڕی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕفاند.

میلشیاکانی سەرربە  ھێزەکانی سووریای دیموکرات وێڕی ھەڵکوتانە سەر ماڵی شارومەندان لە نماوچەی «سۆیدان ئەلجزیزە» لە گردوپەڕی دێرۆزوور، لانیکەم ٩ کەس لە خەڵکی سڤیلیان ڕاپێچ کردو ڕایانگواستن بۆ شوێنێکی نادیار.

چەکدارانی ھەسەدە ھەروەھا ژمارەیەک بازگەیان لە ناوچەکە دامەزراندووە ھەتا ڕێ لە بەشداریی خەڵکی ئەم ناوچەیە لەو خۆپیشاندانانە بگرن کە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی گردوپەڕی دێرۆزوور بۆ داخوازیی وەدەرنرانی چەکدارانی ھەسەدەو ھێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکی بەڕێوە دەچن.

ئەمریکا کە بە بانگەشەی خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریادایە، چەکدارانی ھەسەدا بۆ ڕاپەڕاندنی پیلانەکانی و. بە تاڵان بردنی نەوتی ناوچەی جزیرەی سووریا بەکار دێنێ.