پێوەندیی ئابووریی کوردی سووریا لەگەڵ دیمەشق درێژەی هەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i385254-پێوەندیی_ئابووریی_کوردی_سووریا_لەگەڵ_دیمەشق_درێژەی_هەیە
ناوەندی بیری ئەنجومەنی کاروباری دەرەوی ڕووسیا دەڵێت سەرەڕای دژایەتییە سیاسیەکان، پێوەندی ئابووریی نێوان کوردی سووریا و حکومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە نەبچڕاوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2020 11:31 Asia/Tehran
  • پێوەندیی ئابووریی کوردی سووریا لەگەڵ دیمەشق درێژەی هەیە

ناوەندی بیری ئەنجومەنی کاروباری دەرەوی ڕووسیا دەڵێت سەرەڕای دژایەتییە سیاسیەکان، پێوەندی ئابووریی نێوان کوردی سووریا و حکومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە نەبچڕاوە.

 

 بە پێی هەوڵێکی هەواڵدەریی مێهر ، ناوەندی بیری ئەنجومەنی کاروباری نێودەوڵەتی ڕووسیا ناسراو بە ڕیاک ،  ڕاپۆرتی دا کوردەکانی سووریا و حکومەتی ناوەندیی ئەو وڵاتە هێشتا پێوەندی ئابووری باشیان پێکەوە هەیە.

ئەو ناوەندە جەختی کردووە سەرەڕای ئەوەی کە دیمەشق ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا بە فەرمی ناناسێت بەڵام پێوەندی ئابووری و دارایی نێوانیان نەبچڕاوە.

ئیگۆر ماتویۆف، نووسەری ئەو وتارە بە ئاماژە بەوەی کە دیمەشق ئامادە نییە لە باتی هەر کیلۆگرام گەنم ٤٠٠ لیرە بداتە وەرزێرەکانی ناوچەی کوردنشینی جزیرە، جەختی کردەوە ئەو بابەتە نیشان دەدات کە دیمەشق نایەوێت پێوەندییە بازرگانیەکان پێش لە چارەسەری سیاسی پرسی کوردەکان پەرە پێبدات.