دەرکردنی ئەمریکیەکان لە گوندێکی رۆژهەڵاتی سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i385255-دەرکردنی_ئەمریکیەکان_لە_گوندێکی_رۆژهەڵاتی_سوریا
دانیشتوانی گوندێکی رۆژهەڵاتی سوریا لەشکەریانی ئەمریکیان لە گوندەکەیان دەرکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2020 11:39 Asia/Tehran
  • دەرکردنی ئەمریکیەکان لە گوندێکی رۆژهەڵاتی سوریا

دانیشتوانی گوندێکی رۆژهەڵاتی سوریا لەشکەریانی ئەمریکیان لە گوندەکەیان دەرکرد .

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دانیشتوانی ئاوایی جەدید بەکارە  سەر بە شاری دەیر زووری سوریا شەوی رابردوو لە گەڵ لەشکەریانی ئەمریکی تێکیاندا و لەشکەریانی ئەمریکیان لەم گوندە دەرکرد و دەستیشیان بەسەر چەکەکانیان داگرت .

 دوای دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی ، لیژنەیەک لە نوێنەرانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە گەڵ ژمارێک لە کەسانی ناسراوی هۆزی ئەلبەکارەی پارێزگەی دەیرزوور دیداری کرد و لەوانی ویست چەکە ئەمریکیەکان ڕادەست بکەن بەڵام ئەندامانی ئەم هۆزە سوریاییە ئامادە  نەبوون ئەم کارە بکەن .