دەرکردنی ئەمریکیەکان لە گوندێکی رۆژهەڵاتی سوریا
ئاب 17, 2020 11:39 Asia/Tehran
دانیشتوانی گوندێکی رۆژهەڵاتی سوریا لەشکەریانی ئەمریکیان لە گوندەکەیان دەرکرد .
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس ، دانیشتوانی ئاوایی جەدید بەکارە سەر بە شاری دەیر زووری سوریا شەوی رابردوو لە گەڵ لەشکەریانی ئەمریکی تێکیاندا و لەشکەریانی ئەمریکیان لەم گوندە دەرکرد و دەستیشیان بەسەر چەکەکانیان داگرت .
دوای دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی ، لیژنەیەک لە نوێنەرانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە لە گەڵ ژمارێک لە کەسانی ناسراوی هۆزی ئەلبەکارەی پارێزگەی دەیرزوور دیداری کرد و لەوانی ویست چەکە ئەمریکیەکان ڕادەست بکەن بەڵام ئەندامانی ئەم هۆزە سوریاییە ئامادە نەبوون ئەم کارە بکەن .
سەرپەیڤ