نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی دانوستانی لایەنەکانی سوریا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i385821-نەتەوە_یەکگرتوەکان_لەبارەی_دانوستانی_لایەنەکانی_سوریا_زانیاری_نوێ_ئاشکرادەکات
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، کۆبونەوەکانی ئەمدواییەی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سوریا لەچوارچێوەی رێزگرتنێکی زۆردا بەڕێوەچوە و پەرۆشبون بۆ بەردەوامبونی، بەڵام ئەجێندایان نەبوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 30, 2020 16:54 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتوەکان لەبارەی دانوستانی لایەنەکانی سوریا زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند، کۆبونەوەکانی ئەمدواییەی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سوریا لەچوارچێوەی رێزگرتنێکی زۆردا بەڕێوەچوە و پەرۆشبون بۆ بەردەوامبونی، بەڵام ئەجێندایان نەبوە.

بەگوێرەی  ھەواڵێکی ئەی بی سی نیوز ئەمرۆ یەکشەممە گیر پیدرسین، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندوە، کۆبونەوەکانی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی سوریا لەچوارچێوەی رێزگرتنێکی زۆردا بەڕێوەچوە و پەرۆشبون بۆ بەردەوامبونی، بەڵام ئەجێندایان نەبوە و وادەی دەستپێکردنەوە دانیشتنەکانی داهاتویان دەستنیشان نەکردوە.

نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان وتوشیەتی نوێنەری لایەنەکانی سوریا گوێیان لەیەکتری گرتوە، بەڵام هێشتا ناکۆکی زۆریان لەنێواندایە.