کوژرانی 6 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i386691-کوژرانی_6_کەس_لە_ھێزەکانی_ھەسەدە
سەرچاوە سوریەکان باسی کوژرانی 6 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن لە پارێزگاکانی دەیر زوور و رەققە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2020 05:37 Asia/Tehran
  • کوژرانی 6 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە

سەرچاوە سوریەکان باسی کوژرانی 6 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن لە پارێزگاکانی دەیر زوور و رەققە .

ھەواڵدەریی فەرمی سوریا ( سانا) بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێیەکان رایگەیاند ، تەقینەوەی بۆمبێکی دەسکرد لە سەر رێگەی ترۆمبێلی سەربازیی ھێزەکانی ھەسەدە کە لە ڕێگای ئەلعەمەر لە رۆژھەڵاتی دەیرزوور لە رێگادابوو ، دوو کەس لە سەرنشینەکانی کوژران .

سەرچاوەکان وتیشیان پەلاماری کەسانی نەناسراو بۆسەر بنکەی ھێزەکانی ھەسەدە لە دەوربەری شارۆکەی سەبحە لە دەوربەری دەیر زووریش بووە ھۆی برینداربوونی چەند کەس لەوان . 

لە ھەمان کات دا سەرچاوە خۆجێیەکان لە دەوربەری رەققەش لە باکووری سوریا باسی کوژرانی 4 کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن بە تەقەی کەسانی نەناسراو .