تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ١٤ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i386942-تەقینەوەی_ترۆمبیلێکی_بۆمب_ئاخنکراو_لە_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_سووریا_١٤_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی ھەینی باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان کرد لە شارۆچکەی «بەلەدە تەل» لە گردوپەڕی شاری سەریکانی لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 24, 2020 23:29 Asia/Tehran
  • تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا ١٤ کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

سەرچاوە ھەواڵییەکان شەوی ھەینی باسی تەقینەوەی ترۆمبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان کرد لە شارۆچکەی «بەلەدە تەل» لە گردوپەڕی شاری سەریکانی لە پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

کەناڵی ئەلعالەم ڕایگەیاندووە، لەم تەقینەوەیەدا لانیکەم سێ کەس کوژراون و ١١ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

شاری سەرێکانی لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەسەکە لەژێر ڕکێفی سوپای تورکیاو تاقمە تیرۆریستەکانی سەربەم وڵاتەیە.

دوابەدوای داگیڕکرانی شارەکانی باکووری سووریا لە لایەن تورکیاوە، ئەم ناوچەیە جاروبار تەقینەوەی ترۆمبیل و یان ماتۆڕێکی بۆمب ئاخنکراو بە خۆیەوە دەبینێت.

لە ئێستادا ناوچەگەلێکی باکووری سووریا لەژێر کۆنترۆڵی تورکیادابە. سوپای تورکیا لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو گەلێک جار دەست درێژی کردووەتە سەر خاکی سووریا.