8 کوژراو لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387050-8_کوژراو_لە_تەقینەوەی_ئۆتۆمبێلی_بۆمبڕێژکراو_لە_سەرێکانی
سەرچاوە سوریەکان باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژکراو لە پارێزگەی حەسەکەی باکووری سوریا و کوژرانی 8 کەسی مەدەنی دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 27, 2020 07:15 Asia/Tehran
  • 8 کوژراو لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو لە سەرێکانی

سەرچاوە سوریەکان باسی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بومبڕێژکراو لە پارێزگەی حەسەکەی باکووری سوریا و کوژرانی 8 کەسی مەدەنی دەکەن .

 ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕۆژئاوای شاری سەرێکانی تەقیوەتەوە، بەدەر لە زیانی مادی بریندار و کوژراو هەیە.

ئێوارەی  دوێنێ شەممە 26ی ئەیلول، سەرچاوەکانی ناوچەکە باسیان لەوە کردووە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕێگای تەل تەمر لە ڕۆژهەلاتی شاری سەرێ کانی تەقیوەتەوە.ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە زیانێکی مادیی گەورەی بە موڵک و ماڵی هاوڵاتییان گەیاندووە، هەروەها ژمارەیەک بریندار و کوژراویش هەن، بریندارەکانیش ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سەرێ کانی کراون.

لەلایەکی دیکەوە پێگەی ئاڕ تی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو تەقینەوەیەوە تا ئێستا 8 کوژراو هەن کە منداڵیشیان تێدایە.