ھێرشی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی دێرۆزووری سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387607-ھێرشی_لەشکریانی_تیرۆریستی_ئەمریکی_بۆ_سەر_ڕۆژھەڵاتی_دێرۆزووری_سووریا
لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە ھاوڕێیەتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە داکۆکییان لێ دەکات، ھێرشیان کردە سەر ناوچە سڤیل نشینەکانی ڕۆژھەڵاتی دێرۆزووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 09, 2020 11:20 Asia/Tehran
  • ھێرشی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بۆ سەر ڕۆژھەڵاتی دێرۆزووری سووریا

لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی بە ھاوڕێیەتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە داکۆکییان لێ دەکات، ھێرشیان کردە سەر ناوچە سڤیل نشینەکانی ڕۆژھەڵاتی دێرۆزووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلەمیادین، لەشکریانی ئەمریکی و چەکدارانی «ھەسەدە» شەوی ھەینی وێڕای پەلاماردانی شارۆچکەیەک «زیبان» لە ڕۆژھەڵاتی دێرۆزووری سووریا، کۆمەڵێک لە خەڵکی سڤیلیان ڕاپێچ کرد.

کەناڵی ھەواڵیی «ڕووسیا ئەلیەوم»یش ڕایگەیاند: ئەو ھێرشە دوای کوژرانی چوار چەکداری ھەسەدە لە لایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئەنجامی گرتووە.

ھاوکات شارومەندانی سووری لە باکوورو ڕۆژھەڵاتی دێرۆزوور بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بوونی لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی و ھێزەکانی سووریای دیموکرات و ڕەوشتی نالەباری ئابووری و ئاسایشتیی ئەم ناوچەیە دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.

دیمەشق گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە کرداری ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە ناوچەکەدا بە واتای داگیرکارییە.