ھێرشی بەھاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر شارۆچکەیەکی پارێزگای حەسەکەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387782-ھێرشی_بەھاوەنی_تیرۆریستان_بۆ_سەر_شارۆچکەیەکی_پارێزگای_حەسەکەی_سووریا
تیرۆریست ھا شەوی چوارشەممە شارۆچکەی «ئەبوڕاسین» لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان دایەبەر ھێرشی بەھاوەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 22:50 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەھاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر شارۆچکەیەکی پارێزگای حەسەکەی سووریا

تیرۆریست ھا شەوی چوارشەممە شارۆچکەی «ئەبوڕاسین» لە گردوپەڕی باکووری پارێزگای حەسەکەی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریایان دایەبەر ھێرشی بەھاوەن.

ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» ڕایگەیاند: وەم ھێرشە بە ھاوەنە زیانی گیانیی بەدواوە نەبووە، بەڵام ھێندێک زیانی بە ترۆمبیل و ماڵ و ژێرخانەگشتییەکانی شارۆچکەی «ئەبوڕاسین» گەیاندووە.

لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە تاقمە تیرۆریستەکان دوای شکست ھێنانی بەردەوامیان لە بەرامبەر سوپای سووریا، پتر لە جاران ڕوویان لە ھێرشی بە ھاوەن و موشەک بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان کردووە.

لەم ھێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندانی سووری بە تایبەت ئافرەتان و منداڵان کوژراون و یان بریندار بوونە.