هەسەدە 630 زیندانیی سووری ئازاد کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388006-هەسەدە_630_زیندانیی_سووری_ئازاد_کرد
هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە 630 زیندانییان ئازاد کرد کە بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە دەستگیرکرابوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 19, 2020 06:50 Asia/Tehran
  • هەسەدە 630 زیندانیی سووری ئازاد کرد

هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لە 630 زیندانییان ئازاد کرد کە بە تۆمەتی پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە دەستگیرکرابوون.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەسەدە لە چوارچێوەیەی "لێبوردنێکی گشتی" بۆ ئەو کەسانەی بە دۆسیەکانی "تیرۆر" دەستگیرکرابوون بڕیاری دا بە ئازاد کردنیان. 

لە هەواڵەکاندا هاتووە کە بەو شێوەیە، هەندێک فشاری سەر زیندانە قەرەباڵغەکانی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکرات کەم دەبێتەوە کە لە ئێستادا هەزاران کەسی تێدایە.

ئامینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتبووی: "ئەوانەی ئازاد کراون خەڵکی سوریان، ئەوانە ڕاستە مامەڵەیان لەگەڵ داعش کردووە بەڵام هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەداوە." 

باسی لەوەش کرد، "ئەوانە لەسەر داوای سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکە ئازاد کراون کە زۆرینەی دانیشتوانی ناوچەکە پێک دەهێنن." 

ڕونیشیکردەوە کە "ژمارەى ئەو سوورییانەى کە بە تۆمەتی بوونی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیرکراون نزیکەى چوار هەزار و 400 کەسن."