کشانەوەی تورکیا لە چوار بینۆگە لە پارێزگاکانی «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388060-کشانەوەی_تورکیا_لە_چوار_بینۆگە_لە_پارێزگاکانی_حەما_و_ئیدلەب_ی_سووریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی کشانەوەی لەشکریانی تورکیا لە چوار بینۆگەی خۆیانیان کردووە لە دوو پارێزگای «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 09:20 Asia/Tehran
  • کشانەوەی تورکیا لە چوار  بینۆگە لە پارێزگاکانی «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی کشانەوەی لەشکریانی تورکیا لە چوار بینۆگەی خۆیانیان کردووە لە دوو پارێزگای «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی «عەرەب_٢١»، سەرچاوەکانی سووریا ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند، لەشکریانی تورکیا خەریکی پێچانەوەی بینۆگەکانی خۆیانن لە ناوچەکانی «مورەک»،« شێر مەغار»،«ئەلسەرمان» و «مەعەر حەتات» ھەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا.

بە پێی ئەم سەرچاوانە، بینۆگەکانی تورکیا بە پێشڕەویی ئەم دواییەی لەشکریانی سووری کارایی خۆیانیان لە دەست داو ھێزەکانی سوپای تورکیا بە کشانەوە لە بازگەگەلە لە ناوچەگەلێکی ڕیفی باشووریی «ئیدلەب» و ڕۆژئاوای پارێزگای «حەما» جێگیر دەبن.

دوای پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە ئەمساڵە زایینییە، یانزە بینۆگەی تورکیا کەوتە گەمارۆی ھێزەکانی سووریاوە.