بوردومانی مۆڵگەی تیرۆریستان لە ئیدلەبی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388095-بوردومانی_مۆڵگەی_تیرۆریستان_لە_ئیدلەبی_سووریا
سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا باسی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتەو ڕووسیا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» لە باشووری «ئیدلەب» دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 19:21 Asia/Tehran
  • بوردومانی مۆڵگەی تیرۆریستان لە ئیدلەبی سووریا

سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا باسی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم وڵاتەو ڕووسیا بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» لە باشووری «ئیدلەب» دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند: لەم ھێرشانەدا مۆڵگەو تاکبەر و ترۆمبیلە زرێدارەکانی تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» لە دەڤەرەکانی «مەغارە» و «فەڕکیا» ھەڵکەوتوو لە ناوچەی «جەبەل زاویە»ی پارێزگای «ئیدلەب»ی باکووری ڕۆژئاوای سووریا کرایە ئامانج.

ئەم سەرچاوانە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوابەدوای ئەم ھێرشانە مۆڵگەی تیرۆریستانی «بەرەی نوسرە» خاپوور کراوە، وتووشیانە: تیرۆریستان بۆ پتەوکردنەوەی بنکەکانیان بە نیازی ھەڵکوتانە سەر ھێزەکانی سووریا بوون لە باشووری «ئیدلەب».

پارێزگای «ئیدلەب» دوابنکەی تیرۆریستان لە سووریا دێتە ئەژمار.