تشرینی یه‌که‌م 25, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • گروپە چەکدارییەکانی نزیک لە تورکیا  ناوچەی گرێ سپیان بۆردومانکرد

شەوی رابردوو سوپای تورکیا و چەکدارەکانیان چەند گوندێکی ناحیەی عەین عیسا سەر بە ناوچەی گری سپی لە سنوری پارێزگای رەققەیان بە سەختی تۆپباران کرد و هەسەدەش وەڵامی هێرشەکانی دایەوە.

 

میدیاکانی  کوردانی سوریا بڵاویانکردەوە، تۆپخانەکانی سوپای تورکیا و چەکدارەکانیان گوندەکانی ھۆشان و خالدیە و ئیستراحیە لە رۆژئاوای ناحیەی عەین عیسا لە سەر رێگای نێودەوڵەتی M4 یان بە سەختی بۆردومان کردوە.

لای خۆیەوە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوو رۆژی رابردوودا گروپێک لە چەکدارانی سەر بە تورکیا ھەوڵیانداوە بە دزییەوە بڕۆنە ناو ناوچەی عەین عیسا، بەڵام یەکەی شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی عەین عیسا بەرەنگارییان بوونەوە و لە دەورووبەری گوندی سەیدا شەڕ روویداوە، بەوهۆیەش 10 چەکدار کوژران .

ناحیەی عەین عیسا بارەگای سەرەکی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریای تێدایە و  زۆرینەی کاروبارە ئیدارییەکان بۆ  ناوچەکانی باکوری سوریا لەو شارۆچکەیەوە  بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت .

سەرپەیڤ