ھەڵمەتی سوپای سووریا دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388373-ھەڵمەتی_سوپای_سووریا_دژی_چەکدارانی_داعش_لە_ناوچەکانی_باکووری_ئەم_وڵاتە
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ھەڵمەتی سوپای ئەم وڵاتەی کرد دژی تیرۆریستانی داعش لە سێ پارێزگای «ڕەققە»و «حەڵەب»و «حەماە».
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 18:03 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی سوپای سووریا دژی چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ھەڵمەتی سوپای ئەم وڵاتەی کرد دژی تیرۆریستانی داعش لە سێ پارێزگای «ڕەققە»و «حەڵەب»و «حەماە».

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھەڵمەتی سوپای سووریا لە دەڤەری «ڕەھجان» و «ئەسریا» لە ڕۆزھەڵاتی پارێزگای «حەماە» و ناوچەگەلێکی پارێزگای «حەڵەب» و «ڕەققە» لە باکووری ئەم وڵلاە ئەنجامی گرتووە.

ئەم ناوەندە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆپتەرو فڕۆکەشەڕکەرەکانی سوپای سووریا مۆڵگەی تیرۆریستانیان کردووەتە ئامانج، وتیشی: ھێزەکانی سووری توانیویانە ١٢کەس لە تیرۆریستانی داعش لەنێو بەرن.

ھێزەکانی سوپای سووریا ڕۆژی دووشەممەش ناوچەیەکیان لەنێوان «ئەلمەیادین» ھەتا «بوکەمال» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزوور» لە بەرماوەکانی داعش پاک کردەوە.