پێکەوە ھەڵشاخانی تیرۆریستانی سەربە تورکیا لە سووریا دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388429-پێکەوە_ھەڵشاخانی_تیرۆریستانی_سەربە_تورکیا_لە_سووریا_دەیان_کوژراوو_برینداری_لێ_کەوتەوە
چەکدارە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا لە شاری سەریکانیی پارێزگای حەسەکەی سووریا پێکەوە تێکھەڵچوون کە لە ئەنجام دا ٣٥ کەس کوژران و بریندار بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 28, 2020 18:52 Asia/Tehran
  • پێکەوە ھەڵشاخانی تیرۆریستانی سەربە تورکیا لە سووریا دەیان کوژراوو برینداری لێ کەوتەوە

چەکدارە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا لە شاری سەریکانیی پارێزگای حەسەکەی سووریا پێکەوە تێکھەڵچوون کە لە ئەنجام دا ٣٥ کەس کوژران و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بنکەی ئینتێرنێتیی ڕۆژنامەی «ئەلعەرەبی جەدید»، ئەم تێکھەڵچوونە قورسەی نێوان تاقمە تیرۆریستەکان لە سەر ئەم بابەتە سەری ھەڵدا کە کۆ کۆنترۆڵی بازگەی «ئەلدەورە» لە ناوەندی سەریکانیی بەدەستەوە بێت.

تێکھەڵچوونەکان ھێرشی بە ڕۆکێتی لێ کەوتەوەو بەرەو ناوەڕاست و گردوپەڕی سەریکانیش تەشەنەی سەند کە لە ئەنجام دا ٣٥ کەس لەوانە چەند کەسی سڤیل کوژران.

سەریکانی لە دووحەوتە لەمەپێشەوە ھەتا ئێستا پێکدادانی قورسی تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا بە خۆیەوە دەبینێت کە ئەمەش بووەتە ھۆی ترس و دڵەڕاوکێی نێوان دانیشتووانی ئەم شارە.