کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i388538-کوژران_و_برینداربوونی_چەند_کەس_لە_ھێزەکانی_ھەسەدە
سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن لە دەوروبەری دوو پارێزگەی دەیر زوور و حەسەکەی سوریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 12:18 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە

سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژران و برینداربوونی چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدە دەکەن لە دەوروبەری دوو پارێزگەی دەیر زوور و حەسەکەی سوریا .

بە پێی راپورتی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا ( سانا) ، چەند کەسی نەناسراو شەوی رابردوو بە نزیکبوونەوە لە بازگەی پشکنینی ھێزەکانی ھەسەدە لە شاری مەرکەدە ، لە باشووری حەسەدە ، کەسێک لەوانیان کوشت . 

بە پێی ئەم راپۆرتە ، بۆمبێکیش لە سەر رێگەی ترۆمبێلەکانی ھێزەکانی ھەسەدە لە باشووری حەسەکە تەقیەوە کە لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەدا چەند کەس لە ھێزەکانی ھەسەدەش بریندار بوون . 

لە پارێزگەی دەیر زووری رۆژھەڵاتی سوریاش  چەند ئەندامێکی ھەسەدە بە دوای تەقەی کەسانی نەناسراو لە شاری ھەجین و ھەروەھا تەقینەوەی بۆمبی قەراخ رێگا لە شاری شەعەفە بیرندار بوون .