تشرینی دووه‌م 01, 2020 21:00 Asia/Tehran
  • کوژرانی ژمارێک لە تیرۆریستان لە ئیدلبی سوریا

ھێزەکانی ئەرتەشی سوریا لە ھەڵمەتێک دا لە دەوربەری باشووری ئیدلب توانیان ژمارێک لە تیرۆریستانی تەحریروشام بکوژن .

بە پێی راپۆرتی ئەلعەھد ، ھێزە سوریەکان لەم ھەڵمەتەدا مۆڵگەی تیرۆریستانی تەحریروشامیان لە ناوچەی جەبەل زاویە ھەڵکەوتوو لە دەوربەری باشووریی ئیدلب پێکا . 

لەم ھەڵمەتەدا ژمارێک لە تیرۆریستانی تەحیروشام کوژران . 

ئەرتەشی سوریا بەردەوامە لەسەر ھەڵمەتەکانی خۆی لە دژی تیرۆریستان لە دەوربەری باشووری ئیدلب و تا ئێسنتا زەبری قورسی لێوەشاندوون. 

پارێزگەی ئیدلب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سوریایە . 

سەرپەیڤ