کوژرانی دوو لەشکریی تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389114-کوژرانی_دوو_لەشکریی_تورکیا_لە_باکووری_ڕۆژھەڵاتی_سووریا
سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی کوژرانی دوو لەشکریی تورکیایان کردووە لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 13, 2020 18:39 Asia/Tehran
  • کوژرانی دوو لەشکریی تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی کوژرانی دوو لەشکریی تورکیایان کردووە لە پارێزگای «حەسەکە»ی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا.

کەناڵی ڕاشاتودەی ڕایگەیاند: دوو لەشکریی تورکیا ئێوارەی ڕۆژی ھەینی دوابەدوای تەقینەوەی مینێک لە ناوچەی «تەل تەمەر» لە پارێزگای حەسەکەی سووریا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتەکەی ڕاشاتودەی، لەشکریانی تورکیا بە نیازی دانانی مین بوون لە ناوچەی «تەل تەمەر» کە یەکێک لە مینەکان بە ڕوویاندا تەقییەوە.

تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستەکانە لە سووریا. لە ئێستا ھێندێک لە ناوچەکانی باکووری سووریا لە لایەن سوپای تورکیاوە داگیر کراوە. لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو سوپای تورکیا گەلێک جار دەست درێژیی کردووەتە سەر خاکی سووریا.