سوێند خواردنی «فەیسەڵ میقداد» وەکو وەزیری دەرەوەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389665-سوێند_خواردنی_فەیسەڵ_میقداد_وەکو_وەزیری_دەرەوەی_سووریا
«فەیسەڵ میقداد» وەکو وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەردەم سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سوێندی خوارد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 03:23 Asia/Tehran
  • سوێند خواردنی «فەیسەڵ میقداد» وەکو وەزیری دەرەوەی سووریا

«فەیسەڵ میقداد» وەکو وەزیری دەرەوەی سووریا لە بەردەم سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە سوێندی خوارد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی پێنج شەممە دوای سوێند خواردنی « فەیسەڵ میقداد» لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە ئەو ڕۆڵە گرینگەی کە وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەرامبەر شەڕی دیپلۆماسی و سیاسی و چەواشەکارییەکانیس دژی سووریا دەیگێڕێت.

«ئەسەد» لەم ئاھەنگەدا لە سەر گرینگایەتیی بەھێز کزدنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمانی سووریا و پەرە پێ دانی ھەوڵەکانی ئەم وەزارەتخانەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی سووریا بەرەو نیشتیمانی خۆشیان پێی داگرت.

لە ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی «فەیسەڵ میقداد»، «حسەین عەرنوس» سەرۆک وەزیرانی سووریاش بەشدار بوو.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی یەکشەممە لە بڕیارێکدا «فەیسەڵ میقداد»ی وەکو وەزیری دەرەوەو جێگرەوەی «وەلید موعەللیم»ی وەزیری کۆچکردووی دەرەوەی ئەم وڵاتە ھەڵبژارد.