گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە گرێ سپی تەقە لەیەکتر دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389787-گرووپە_چەکدارەکانی_سەربە_تورکیا_لە_گرێ_سپی_تەقە_لەیەکتر_دەکەن
لە شاری گرێ سپی کە لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارە سورییەکانی سەر بە تورکیادایە شەڕ لەنێوان ئەو گرووپانەدا هەڵگیرسا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 14:04 Asia/Tehran
  • گرووپە چەکدارەکانی سەربە تورکیا لە گرێ سپی تەقە لەیەکتر دەکەن

لە شاری گرێ سپی کە لە ژێر کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارە سورییەکانی سەر بە تورکیادایە شەڕ لەنێوان ئەو گرووپانەدا هەڵگیرسا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی شەرقی گرێ سپی لەنێوان گرووپی ئەحرار ئەلشەرقیە و گرووپی جەبهە ئەلشامیەدا شەڕ روویداوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، بەهۆی ئە شەڕ و پێکدادانەوە کەسێکی مەدەنی کوژراوە.

گرێ سپی لە کۆتایی ساڵی 2019 لەگەڵ شاری سەرێکانی لەلایەن سوپای تورکیا و هاوپەیمانەکانی لە گرووپە چەکدارە سورییەکان کۆنترۆڵ کران.

پێشتریش لە بەهاری 2018 شاری عەفرین و دەوروبەری لەلایەن سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ کرا.