تەقینەوە لە ناوچەکانی ژێر رکێفی تورکیا لە باکووری سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i389792-تەقینەوە_لە_ناوچەکانی_ژێر_رکێفی_تورکیا_لە_باکووری_سوریا
تەقینەوەی ماتۆڕسیکلیتێکی بومبڕێژکراو لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری رۆژاوای تورکیا لانیکەم سێ کوژراوی لێکەوتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 17:34 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە ناوچەکانی ژێر رکێفی تورکیا لە باکووری سوریا

تەقینەوەی ماتۆڕسیکلیتێکی بومبڕێژکراو لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری رۆژاوای تورکیا لانیکەم سێ کوژراوی لێکەوتەوە .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلجەزیرە ، ئەم ماتۆڕسیکلیتە بومبڕێژکراوە ئەمڕۆ یەکشەممە لە شاری جسر شغور ھەڵکەوتوو لە رۆژاوای پارێزگەی ئیدلبی سوریا تەقیوەتەوە . 

ھەندێ سەرچاوە رایانگەیاند ھەرسێ کوژراوەکە لەم تەقینەوەدا منداڵ بوون و زیانیش گەیشتووە بە ماڵ و سامانی خەڵک . 

حکومەتی سوریا ئامادەبوونی تورکیا وھێزەکانی سەربەو وڵاتە لە خاکی سوریادا بە داگیرکەری دەزانێ و لەسەر پێویستیی چوونەدەری ئەوان جەختدەکاتەوە . 

لە ھەمان کاتدا کەناڵێکی دەنگوباسی سوریا رایگەیاند ، کوڕیژگەیەک بە ھوی تەقینەوەی مینی بەجێماو لە تاقمە تیرۆریستیەکانی سەر بە تورکیا لە گوندی ئەبووحەریج ھەڵکەوتوو لە دەوربەری سەلمیە ی پارێزگەی حەما لە رۆژاوای سوریا کوژراوە .