کانونی یه‌که‌م 01, 2020 06:08 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری پارێزگای حەسەکەی سووریا بۆ وەدەرنانی لەشکریانی ئەمریکی

سەدان کەس لە جەماوەری پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ئامادە بوونی نایاسایی لەشکریانی ئەمریکی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، خەڵکی گوندەکانی باشووری «حەسەکە» ڕۆژی دووشەممە لە خۆپیشاندانێکدا وێڕای پێداگرتن لە سەر کشانەوەی لەشکریانی ئەمریکی و تورکیا لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، بایکۆتەکانی یەک لایەنەی دژی وڵاتەکەیان ئیدانە کرد.

بەشدارانی خۆپیشاندانەکە بە ھەڵدانی دروشم جەختیان لەوە کردەوە کە ئەمریکییەکان بە دزینی نەوتی سووریا و سامانی دیکەو لەوانە بەرھەمی کشت و کاڵی ئەم وڵاتە، خەڵکی سووریایان لە نانی ڕۆژانەشیان بێ بەری کردووە ھەتا پێملی کۆچ کردن و بەجێ ھێڵانی ماڵ و حاڵی خۆیانیان بکەن و ئەوسا ماڵ و سامانیان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵێک لە خەڵکی باشووری «حەسەکە»ش بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە گیران و ڕفێندرانی ژمارێک لە لاوانی سووری بە ھۆی ھێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، دەستیان دایە خۆپیشاندان.

خەڵکی «شەدادی» بۆ ناڕەزامەندی دەربڕیم بەرامبەر بەم کارەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات جاددەی سەرەکیی شارەکەیان بە بەردو لاسیک داخست و داوای ئازاد کرانی زیندانییەکانیان کرد.

سەرپەیڤ