کانونی یه‌که‌م 02, 2020 07:22 Asia/Tehran
  • کۆتایی ھاتنی بێ ئەنجامی دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ژێنێڤی سوییسڕا

چوارەمین خولی دانیشتنی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە نێوان شاندی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەگەڵ نەیاران لە ژێنێڤی سوییسڕا ڕۆژی سێ شەممە بە بێ گەییشتن بە دەرەنجامێکی ئەوتۆ کۆتایی پێ ھات.

کەناڵی ھەواڵیی «ئەلئەخبارییە»ی سووریا وای بڵاو کردووەتەوە کە، شاندی دانوستانکاری  دەوڵەتی سووریا لە دووھەمین ڕۆژی دانیشتنەکەی لە سەر دوو بنەمای نیشتیمانیی گرینگ کە ھەمان دۆسیەی مرۆڤایەتی و ھەڵگیرانی بایکۆتەکانی نایاسایی دژی جەماوەری سووریا بوو، پێی داگرت.

شاندەکەی سووریا ڕۆژی دووشەممە ھەرلە یەکەم ڕۆژی دانیشتنەکەدا جەختی کردەوە لە سەر گرینگایەتیی پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بۆ وڵاتەکەیان وەکو بنەمایەکی ھەمەلایەنەی نیشتیمانی.

سێھەمین خولی دانوستانی لێژنەی ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی سووریا لە ٢٤ی ئاگۆست و خولی دووھەمیش لە چوارەم ھەتا ھەشتەمی نوامبەری ٢٠١٩ بەرپا کراو سێ شاندە بەشدارەکە ھەرکامەیان لە نێوخۆیاندا ١٥ کەسیان لە قەواخێکی چکۆلەتردا بۆ لێکدانەوەی یاسای بنەڕەتیی تازەو یان چاکسازی لە یاسای بنەڕەتیی ئێستادا ، ھەڵبژارد.

سەرپەیڤ