سوپای تورکیا ٧ هەزار دار زەیتون هەڵدەکەنێت و دەبڕێتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390004-سوپای_تورکیا_٧_هەزار_دار_زەیتون_هەڵدەکەنێت_و_دەبڕێتەوە
سوپای تورکیا و گروپە چەەکدارەکانی لە عەفرین لە ١٨ی ئازادی ساڵی ٢٠١٨وە دەستی بە وێرانکردنی سروشتی ناوچەکە کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 05, 2020 06:18 Asia/Tehran
  • سوپای تورکیا ٧ هەزار دار زەیتون هەڵدەکەنێت و دەبڕێتەوە

سوپای تورکیا و گروپە چەەکدارەکانی لە عەفرین لە ١٨ی ئازادی ساڵی ٢٠١٨وە دەستی بە وێرانکردنی سروشتی ناوچەکە کردووە.

بە پێی ھاواڵی کوردپرێس ، لە راگەیەنراوێکدا رێکخستنی مافی مرۆڤی عەفرین رایگەیاند، سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی لە ماوەی مانگێکدا ٧ هەزار دارە زەیتونیان لە گوندی مەیدانکی سەر بە ناوچەی شەڕای عەفرین بڕیەوە.

بە پێی زانیاریە نافەرمیەکان لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە، سوپای  تورکیا و تیرۆریستانی سەر بە تورکیا ٢٨٠ هەزار دارە زەیتونیان بڕیوەتەوە.

لەلایەکى دیکەوە سوپای تورکیا لەسەر داوای وەزارەتى کشتوکاڵى تورکیا بەسەدان هەزار بنکەی دار زەیتونى هەڵکەندوەو گواستوویەتیەوە بۆ تورکیا.