نەیارەتیی دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراو لەگەڵ گەڵاڵەی تازەی ڕژێمی زایونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i390124-نەیارەتیی_دانیشتووانی_جۆلانی_داگیرکراو_لەگەڵ_گەڵاڵەی_تازەی_ڕژێمی_زایونی
دانیشتووانی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو بۆ دژایەتی لەگەڵ پرۆزەی بەرھەمھێنانی کاربەبای ڕژێمی زایونی دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 08, 2020 16:10 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراو لەگەڵ گەڵاڵەی تازەی ڕژێمی زایونی

دانیشتووانی بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو بۆ دژایەتی لەگەڵ پرۆزەی بەرھەمھێنانی کاربەبای ڕژێمی زایونی دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی مەیادین، دانیشتووانی شارۆچکەی «مەجدەل شەمس» لە جۆلانی سووریا بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان ڕایانگەیاند: پرۆزەی بەرھەمھێنانی کاربەبای ڕژێمی زایونی سێ ھەزارو ٦٠٠ دۆنم لە باخ و مەزراکانی ئەم ناوچەیە زیان دەگەیەنێت.

دوابەدوای ئەم خۆپیشاندانە سوپای ڕژێمی زایونی لە بە ر دەروازەی جۆلان جێگیر بووەو ڕێی لە ھاتوچۆی خەڵک گرتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بڕیارە جەماوەری جۆلان کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی سەبارەت بە دژایەتی کردنی پرۆژەی شارۆچکە چێکردنی ڕژێمی زایونی بەڕێوە بەرن.