کانونی یه‌که‌م 10, 2020 14:02 Asia/Tehran
  • ستراتژیای «ھەسەدە» بۆ بەرنگار بوونەوەی ھێرشی تورکیا_ سوپای سووریا لە «عەین عیسا» جێگیر بوو

ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» ڕایانگەیاند: لەگەڵ ھێزەکانی ڕووسیاو سوپای سووریا بنکەیەکی سەربازییان لە «عەین عیسا» پێکھێناوە ھەتا ڕێ لە ھێرشەکانی تورکیا بگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی«ئەلئەخبار»، ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»  ڕۆژی چوارشەممە ڕایانگەیاند کە، بە مەبەستی کەم کردنەوەی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شاری «عەین عیسا» لە پارێزگای «ڕەققە» ، سێ بنکەی سەربازیی تازەو ھاوبەش لە نێوان سوپای سووریاو ڕووسیاو ھێزەکانی سووریای دیموکرات دامەزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ھێزەکانی سوپای سووریاو ڕووسیا لە «عەین عیسا» مۆڵ دراون.

مۆڵ درانی ھێزەکانی سووری و ڕووسی لە «عەین عیسا» دەربڕی ڕێکخستنی ھاوبەشی نێوان دیمەشق و مۆسکۆو ھێزەکانی سووریای دیموکراتە بۆ پێشگرتن بە ھەرچەشنە شاڵاوو پێدزەیەکی تورکیا.

لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوەی ڕووسیاو سووریا، تورکیاش کەرەستەو تفاقی سەربازیی ڕەوانەی گوندی «سەیدا» لە دوو کیلومەتریی باکووری «عەین عیسا» کردووە.

وەک باسی دەکرێت گوایە مۆسکۆ بە فەرمی بە ھێزەکانی سووریای دیموکراتی ڕاگەیاندووە کە تورکیا بە نیازی داگیرکردنی «عەین عیسا»یە، بەم پێیە دەبێ ئاڵای سووریا لە «عەین عیسا»دا ھەڵبکرێت و دامەزراوە دەوڵەتییەکان کارا بکرێنەوەو پۆلیسی سووریاش چالاکییەکانی لەم ناوچەیە دەست پێ بکاتەوە ھەتا تورکیاش ھیچ بیانوویەکی بۆ پەلاماردانی ئەو شارە نەمێنێ.

 

سەرپەیڤ