کانونی یه‌که‌م 15, 2020 15:40 Asia/Tehran
  • جەختی دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراو لە سەر بەردەوامیی خەباتی دژی پیلانەکانی ڕژێمی زایونی

دانیشتووانی جۆلانی داگیرکراو بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە سەر بەردەوامیی خەباتی دژی پیلانەکانی ڕژێمی زایونی ھەتا مسۆگەر کرانی ڕزگاری جەختیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا«سانا»، لە ساڵگەڕی بڕیاری ڕژێمی زایونی بۆ لکاندنی جۆلانی سووریا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکانەوە، کۆمەڵێک لە دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان ڕایانگەیاند: بڕیاری لکاندنی جۆلان بە سەرزەوییەداگیرکراوەکان، ناڕەوایەو و ھیچ بایەخێکی نایاسایی نییەو جۆان ھەر بە سووری و عەرەبی دەمێنێتەوە.

«فەرحان شەعلان» قایم قامی جۆلانیش ڕایگەیاندووە: ئیسرائیل پشتی بەوە بەستووە کە بەشکو بە تێپەڕینی زەمەن خەڵکی جۆلان لەبیریان بچێتەوە کە داگیرکراون ، کەچی ھەرڕۆژە کە تێ دەپەڕێت، خەڵکی جۆلان زیاتر بە خاکی خۆیان پابەند دەبن و زیاتر لە سەر ڕزگار کردنی ئەم ناوچەیەو گەڕاندنەوەی ربۆ باوەشی سووریا پێ دادەگرن.

جۆلانی داگیرکراوی سووریا بەشێکە لە پارێزگای «قەنیتەرە»ی سووریا کە ڕژێمی زایونی لە شەڕی شەش ڕۆژەی ساڵی ١٩٦٧ ئەم ناوچەیەی داگیرکردو لە ساڵی ١٩٨٢ دا لکاندی بە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی خۆیەوە. کۆمەڵگای نێونەتەوەیی قەت ئەم ھەنگاوەی بە فەرمی نەناسیوە.

سەرپەیڤ