ھاوێژرانی گوللەھاوەن بەرەو بنکەی ئەمریکا لە دێرۆزوور
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ باسی ھاوێژرانی گوللەھاوەن بەرەو بنکەی ئەمریکا لە گردوپەڕی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریای کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ شەوی ھەینی ڕایگەیاند: دەستەیەکی نەناسراو دەستیان کردووە بە ھێرشی بەھاوەن بۆ سەر بنکەی ئەمریکا لە مەیدانی نەوتیی «ئەلعەمر»ی گردوپەڕی دێرۆزووری سووریا.
لەشکریانی ئەمریکاو ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت دوابەدوای ئەم ھێرشانە کەوتوونەتە حاڵی ئامادەباشییەوەو بە چەکی قورس و مام ناوەندی لە گردوپەڕی ئەم ھەرێمە نەوتییەدا خەریکی گەشت لێدانن.
ئەمەو لە لایەکی دیکەوە ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگای «دێرۆزوور» بە بەرپاکردنی خۆپیشاندان لە شارۆچکەی «ئەبوحەمام» لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای «دێرۆزوور»ی سووریا بەرامبەر بە تاوانەکانی ئەمریکاو ھاوڕەوتەکانی لەم وڵاتەدا ناڕەزامەندییان دەربڕیوەو داوای کشانەوەی داگیرکەرانیان کردووە.