کانونی یه‌که‌م 22, 2020 17:54 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ئۆپراسیۆنەکانی تورکیا لە باکووری سووریا

چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە»و یەکینەکانی پاراستنی گەل «یەپەگە» لە ئۆپراسیۆنی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سوورزیا کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی «تی ئاڕ تی» وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیای دا ڕایگەیاند: لە ھێرشێکی چەکدارانی «پەکەکە»و «یەپەگە» بۆ سەر ناوچەی سەربازیی «کانیی ئاشتی»ی سوپای تورکیا بۆ نێکدانی ئاسایشتی ئەم ناوچەیەی باکووری سووریا، چوار کەسیان لە پێکدادان لەگەڵ ھێزە تایبەتییەکانی سوپادا کوژران.

دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە قەواخی ئۆپراسیۆنی بەناو «کانیی ئاشتی» بە بیانووی بەرنگار بوونەوەی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە کورەکانی نەیاری دەوڵەتی ئانکارا دەستی پێکرا.

ئەم ھەنگاوەی دەوڵەتی تورکیا گەلێک جار بەرەوڕووی ئیدانەکردنی جەماوەردو دەوڵەتی سووریا و ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بووەتەوە.

سەرپەیڤ