کانونی یه‌که‌م 22, 2020 21:48 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

لەشکریانی تورکیا جارێکی تر گردوپەڕی شاری «عەین عیسا» لە باکووری پارێزگای «ڕەققە»ی سووریایان دایەبەر ھێرشی تۆپخانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەم ھێرشانە ڕۆژی سێ شەممە لە ناوچانەی دەڤەری باکووری «ڕەققە»ی سووریا کە لە لایەن ھێزەکانی تورکیاوە داگیر کراوە، دەستی پێکرد.

ھێرشی لەشکریانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا لە کاتێکدایە کە سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە کە کاربەدەستانی تورکیا و ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە بۆ تاوتوێ کردنی چارەنووسی شاری «عەین عیسا» لە باکووری سووریا کۆبوونەتەوە.

ھێزەکانی سووریای دیموکرات« ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت و بەکرێگیراوانی سەربە سوپای تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا جێگیر بوونەو سەرەڕای تاڵان کردنی نەوتی ئەم وڵاتە دژی خەڵک و ھێزەکانی سووریا لەم ناوچانەش دەجوۆێنەوە.

سەرپەیڤ